شاعیر: مەلا حەسەنی جەوهەری کتێب: دیوانی جەوهەری سەرناو: گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ لەبارەی شیعر: بەبۆنەی هاتنی حاجی سەید عەبدوڵڵای نەهری بۆ سابڵاغ و موکریان گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ چرای ساداتی شەمزین هاتە سابڵاغ موبارەک بێ قودوومی حەزرەتی شێخ شفایە بۆ نەخۆشی و قەلبی ناساغ هومایە هاتە نێو ئێمە خودایە لەنێو لابەی چەقەی کوند و قڕەی زاغ موسوڵمانان بکەن تۆبەی نەسووحی بە قەلبێکی سەحیح و بێ درۆ و ساغ